بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە کۆبوونەوەی باڵیۆزان و نوێنەرانی دیپلۆماسیی ئێران لە وڵاتانی دراوسێ، وتی: گرنگیدان بە توانا و دەفرایەتییەکانی ئێران دەتوانێت ئاڵوگۆڕەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ بەرز بکاتەوە و لەم نێوەندەشدا ڕۆڵ و کاریگەری وەزارەتی دەرەوە گرنگ و بەرچاوە.
ناوبراو وتی: سیاسەتی دراوسێبوون و پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ لە پێناو بەرەنگاربوونەوە و پووچەڵکردنەوەی گەمارۆکان، هەنگاوێکی ستراتیژی و نە تەکتیکیی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و بە پێی شارەزایی جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری دیپلۆماسیەتی ئابوری و هاوکاریی باڵیۆزەکان ئەم ستراتیژە بەرەو پێش دەڕوات.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: گەمارۆکان زیاتر ئابوریی ئێرانی کردووەتە ئامانج و سیاسەتی دوژمن ئەوەیە کە سێبەری گەمارۆکان بەردەوام بە سەر خەڵکی ئێمەدا بمێنێتەوە و پەرە بەمەش بدات بەڵام ئێمە دەڵێین دەبێت نەمێنن.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی: هەندێک بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئێران دانوستان ناکات و لەم بوارەدا جیدی نییە یان پلانێکی بۆ دانوستان و ڕێکەوتن نییە بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران سەربەرزانە بەشداریی لە دانوستانەکاندا کرد و بە پێشکەشکردنی پێشنیارەکانیش جیدیبوونی خۆیی پیشاندا.
ناوبراو وتی: ئەمڕۆ ئەگەر لایەنی بەرامبەر ئیرادەی هەڵگرتنی گەمارۆکانی هەبێت دەتوانین بە ڕێکەوتنێکی باش بگەین./.