بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێستیڤاڵی کورتە فیلمی لەندەن پەسەند کراوی ئاکادیمیای فیلم و تەلەفزیۆنی بەریتانیا (بفتا)یە و وەک جێگایەک بۆ نمایش کردنی فیلمە پێشڕەوەکان، داهێنەرانە و سەربەخۆ ناسراوە.
کورتە فیلمەکانی: «تهاتر» دەرهێنانی هاوبەشی زیبا کەرەمعەلی و عیماد ئاراد، «من گوناهێکی خەمناکم کردووە» دەرهێنانی مەریەم تفاخری، «دەریا» دەرهێنانی سەحەر ڕەمەزانیان، ئەنیمەیشێنی«دیوار» دەرهێنانی مەحبووبە گولابی وەک نوێنەری ئێران لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارن.
هەژدەیەمین فێستیڤاڵی جیهانی کورتە فیلمی لەندەن لە 14 تا 22ی ژانوویە بەڕێوە دەچێت.