بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی عێراق و سه‌رۆكى یه‌كێتیی شمشێربازى وڵاتانى ئاسیا و عه‌ره‌بى ئێواره‌ى هه‌ینى، ئاهه‌نگى كردنه‌وه‌ى یارییه‌كان دهستیپێكردو نمایشێكى تیپى فۆلكۆرى میلى سلێمانى جۆش و خرۆشێكى كوردانه‌ى به میوانه عه‌ره‌بیه‌كان و وڵاتان دا.
له‌و پاڵه‌وانێتییه جام كوردی چاوى كه‌وت به سێ ناوبژیوانى وڵاتى ئێران كه نێوده‌وڵه‌تین و یارییه‌كان به‌رێوه‌ده‌به‌ن ئه‌وانیش ره‌زا بیكه‌ر ئارا و مجته‌با سهرشوق و عه‌لیره‌زا وهساڵین، هاوكات به‌رێوه‌به‌رى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش و چاودێرى ناوبژیوانان عه‌باس عه‌لى فاریابیه .