بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان، وتی: ئەمرۆ خۆڕاگری بووەتە بەشێکی جیانەکراوەی لوبنان و لە گەڵ سوپا و خەڵک سێگۆشەی سەرکەوتن، ئازادیخوازی و توانای بەرگری پێک دێنن و لە بەرامبەر پیلانی دابەشکردن و داگیرکاریی لوبنان یان هەر پرۆژەیەکی دیکەی ڕەوتی ستەمکاری بەوپەڕی هێزەوە دەوەستێتەوە.
ناوبراو وتی: حیزبوڵڵا پاڵپشتی لوبنانێک دەکات کە هەوڵی مسۆگەرکردنی داهاتووی جیلەکانی دەدات، لوبنانێک کە سەروەری و سەربەخۆیی و هێزی هەبێت، ئەمەش هەمان لوبنانە کە بە هۆی خۆڕاگری و سەرکەوتنەکانیەوە بەم ناوبانگە گەیشتووە.
ئەو سەرکردەی حیزبوڵڵا بەرامبەر بە نەیارانی خۆڕاگری وتی: ئێوە وەک لوبنان نین، ئێمە لەو لوبنانە دەچین، لە بەر ئەوەی کە خۆمان سەر بە نیشتمانێکی ئازاد و سەربەخۆ و خاوەن سەروەری دەزانین.
وتیشی کە ئێمە داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دەکەین تا گەلی لوبنان هەڵوێستی خۆیان لە پاش قەیرانەکان ڕوون بکەنەوە کە کێ وەک نوێنەری خۆیان و کێ بۆ کارکردن هەڵدەبژێرن./.