بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ڕایگەیاند: لە ساڵۆگەڕی سەرکەوتنی دژ بە داعش، گیانفیدایی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و هەروەها ڕۆڵی مەرجەعیەتی باڵای ئائینی لە کۆکردنەوەی هێزی گەل و پاڵپشتی دۆستان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەبیردێنینەوە.
ناوبراو وتی: ئەمڕۆ ئەرکی ئێمە تەواوکردنی سەرکەوتن و ڕیشەکێشکردنی تیرۆریزم و گەڕانەوەی ئاوارەکان و ئاوەدانکردنەوەیە./.