بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەیێندراوی کۆلیژی زمانی زانکۆی سەلاحەددین هاتووە: ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە دەیانەوێت بڕوانامەی تاقیکردنەوەی سامفای نێودەوڵەتی بەدەست بهێنن بە مەبەستی درێژەپێدان بە خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی ئێران، هاوکات لەیەک کات لە گەڵ چەندین وڵات، ڕۆژانی داهاتوو تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی “سامفا” لە کۆلیژی زمانی زانکۆی سەلاحەددین بەڕێوەدەچێت کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای ئێران و کۆنسووڵخانەی ئێران لە هەولێر باوەڕپێکراوە و دانیپێداندراوە.
بە مەبەستی ناونووسین و خۆتۆمارکردن دەتوانن پەیوەندی بە کۆلیژی زمان و سەرۆکایەتی بەشی فارسی بکەن.
تێبینی: ماوەی خۆتۆمارکردن تەنیا یەک هەفتەیە و پابەندی ڕێنماییە نێودەوڵەتییەکانین لەبارەی نرخ و شێوازی خۆتۆمارکردن
پێداویستییەکان:
– وێنەیەکی کۆپی پاسپۆرت
– وێنەیەکی ڕەنگاڕەنگی بەشداربوو.
– پارەی دیاریکراوی خۆتۆمارکردن کە لەکاتی خۆتۆماردکردن دەدرێت.
ڕاگەیاندنی کۆلیژی زمان، زانکۆی سەلاحەددین_هەولێر