بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بە بۆنەی چوارەمین ساڵۆگەڕی سەرکەوتنی دژ بە داعش، لە بەیاننامەیەکدا یادی فەرماندە شەهیدەکانی خۆڕاگری و سەرجەم شەهیدانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بەرز نرخاند.
ناوبراو وتی: حەشدی شەعبی لەوەدا سەرکەوتوو بوو کە وێنایەکی دیکەی گەلی عێراق و بوێری و ئازایەتیی بۆ دەربازبوون لە کێشەی تیرۆر بە جیهانیان پیشان بدات و لە ئێستادا ناوی حەشدی شەعبی سەرلمێنەری شەڕی دژ بە داعش و سەرکەوتنە بە سەر تیرۆریزمدا.
فالح فەیاز یەکگرتوویی و هاوکاری سەرجەم هێزە چەکدارەکانی عێراقی بە هۆکاری سەرکەوتنی دژ بە تیرۆر ناو برد و وتی: ڕزگاربوون لە هەڕەشە و کێشەکان تەنیا بە پشت بەستن بە هێز و ئیرادەی ناوخۆیی مسۆگەر دەبێت نەک هیوا و پشت بەستن بە هێزی بێگانەی دەرەکی.
سەرۆکی حەشدی شەعبی ئەم ڕێکخراوەی بە هۆکاری دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەروەری عێراق ناو برد و وتی کە ئەزموونی پێکهێنانی حەشد، بووەتە هۆکاری بەهێزبوونی عێراق لە بەرامبەر هەڕەشەکان./.