بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە گێڕانەوەی « پەیوەندییە گشتییەکانی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران » کورتە فیلمی «سەگ» لە نووسین و دەرهێنانی محەمەد حسێن یاسایی پاش بەشدار بوون لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی وڵاتانی سێربێستان، ئیتالیا و ئۆسترالیا لە فێستیڤاڵی جیهانی Another Hole in the Head شاری سانفرانسیسکۆی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بەشدار بوو.
هەژدەیەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە لە 1 تا 15ی دیسەمبەری 2021 بەشێوازی ئامادە بوون و ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.