بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی چیرۆکی «مسیر کوتاە (ڕێگای کورت)» لە دەرهێنانی کامبیز تاهیری و «لاشە» دەرهێنانی فاتمە خوجەستە و بەڵگە فیلمی کورتی «Childfree» بەرهەمی سارا بەهرام جان، خەڵاتی «فیلمی پەسەند کراو»ی لە حەڤدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ACCOLADE GLOBAL FILM COMPETITION وەرگرت.
فێستێڤاڵی نێودەوڵەتی Accolad کە لە ساڵی 2003 دامەزرا، دەرفەتێکی تایبەت دەداتە دەرهێنەران، ئامادەکاران، ئەکتەران و گرووپە داهێنەر و بەهرەدارەکان و بەرهەمی ئەو فیلمسازانەی بەرهەمی شازی هونەری بەرهەم دەهێنن دەدۆزنەوە و ڕێزی لێ دەگرن.