بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فیلیپۆ گرەندی وتی: وشکەساڵی، هەژاری، برسێتی و نەبوونی مادەی سووتەمەنی وایکردووە کە ئەفغانستان ڕوبەڕوی شەپۆلێکی بەربڵاوی کۆچکردنی خەڵکەکەی ببێتەوە.
ناوبراو وتی: بۆ ڕێگری لەم دیاردەیەش پێویستە چالاکییە ئابورییەکان و پێدانی خزمەتگوزارییەکان لەم وڵاتە دەستەبەر بکرێت.
میدیاکانی ئەفغانستانیش ڕایانگەیاندووە کە ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەم وڵاتە بۆ کۆچکردنیان بەرەو وڵاتانی دیکە دەگەنە ئێران.
غوڵام عەلی ڕەسوڵی شارەزایەکی کاروباری ئەفغانستان ڕایگەیاندووە کە پەنابەران بە هۆی داخستنی ڕێگای پاکستان و ئاسیای ناوەڕاست بۆ گەیشتن بە ئەورووپا، ڕێگای ئێران هەڵدەبژێرن و بۆ ئەمەش ڕۆژانە ژمارەیەک لەوان دەگەنە ئێران تا لە ئێرانەوە ڕوو لە وڵاتانی دیکە بکەن.
ڕاشیگەیاندووە کە ژمارەیەک لە ئەفغانییەکان بە هۆی هاوبەشی زمانی و کەلتورییەوە لە ئێران دەمێننەوە و لە کۆچکردنیان بەرەو تورکیا و وڵاتانی ئەورووپی پاشگەز دەبنەوە./.