بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو تەقینەوە کە لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە کەمپی بورج شیمال لە شاری سوری لوبنان ڕوویداوە تا ئێستا 10 کوژراو و زیاتر لە 100 برینداری لێکەوتووەتەوە و هۆکاری تەقینەوەکەش ڕوون نەبووەتەوە.
هێزەکانی سوپای لوبنان لە شاری سور گەمارۆی شوێنەکەیان داوە و ڕێگری لە هەر هاتووچۆیەکی خەڵک دەکرێت.
هەندێک هەواڵیش باس لەوە دەکەین کە هۆکاری تەقینەوەکە ئاگرکەوتنەوە لە مزگەوتێکی کەمپەکە بووە کە دواتر پەلی بۆ ناو کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی کێشاوە./.