بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی قەزای قەسری شیرین ڕایگەیاند کە کرێکارێک لە بازاڕچەی پەروێزخان بە هۆی تەقینەوەی مینی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق، بریندار بووە و یەکێک لە پەنجەکانی دەستی قرتاوە.
عەمید محەممەد محەممەدی وتی کە ئەو کرێکارە سەردانی هێزەکانی ئاسایشی ئێرانی لە سنورەکەدا کردووە و بەوانی ڕاگەیاندووە کە کرێکارە و لە بازاڕچەی پەروێزخان ئیش دەکات و بە هۆی تەقینەوەی مینەوە دەستی بریندار بووە.
ناوبراو وتی: بە پێی لێکۆڵینەوەکان ئەو کەسە لە کاتی دانیشتنی لە سەر زەوی، دەستی بەر مینەکە کەوتووە و ئەوەش بووەتە هۆکاری تەقینەوەی.
عەمید محەممەدی وتی کە لەو ڕووداوەدا هەر دوو دەستی ئەو کرێکارە بریندار بووە و پەنجەیەکی دەستی چەپیشی قرتاوە./.