بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لە بەردەوامی تاڵانکردنی نەوتی سوریا ڕێژەیەکی زۆر نەوتی ئەم وڵاتەیان لە ڕێگای خاڵی سنوریی نایاسایی ئەلوەلید بۆ خاکی عێراق گواستووەتەوە.
سەرچاوە خۆجێیەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە بە ئاژانسی فەرمی سوریایان ڕاگەیاند کە کاروانێکی سەر بە هێزەکانی ئەمریکا کە لە 86 تەنکەری گواستنەوەی نەوت پێکهاتبوو، نەوتی سوریایان تاڵانکردووە، ئەو کاروانەش نەوتە تاڵانکراوەکەیی لە ڕێگای خاڵی سنوریی ئەلوەلید بۆ عێراق گواستووەتەوە.
بە وتەی بەرپرسانی سوریا لە سەدا 90 ی یەدەکی نەوتی ئەم وڵاتە کەوتووەتە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی و ئەوانیش بەردەوامن لە دزین و تاڵانکردنی نەوتی ئەم وڵاتە./.