بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وتی: واشنتن و هاوبەشەکانی لە ڕۆژئاوا، لە دۆخە جیاجیاکاندا هاوپەیمانییەک بە ژمارەیەکی زۆر کەمی ئەندامەوە پێک دێنن و بە نوێنەرایەتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی قسە دەکەن.
ناوبراو وتی: ژمارەیەک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە سەرکردایەتی ئەمریکا هەوڵ دەدەن بنەما و سیاسەتەکانی خۆیان بکەنە جێگرەوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەم هەڵسووکەوت و سیاسەتەی وڵاتانی ڕۆژئاوا یارمەتیدەری چارەسەرکردنی کێشەکانی وەک بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و کەمبوونی ئاوی خواردنەوە ناکات.
لاوڕۆڤ وتی: ئەمریکا لە ساڵانی ڕابردوو بە ئامانجی سەپاندنی هەژموونی خۆی چەندین هاوپەیمانیی پێکهێناوە کە هەندێک لەوان لە هێرشە خوێناوییەکانی وەک داگیرکردنی عێراق لە ساڵی 2003 یارمەتیدەری واشنتن بوون./.