بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەبد ڕەبە، ئەندامی باڵا لە هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر، جەختیکردەوە کە ئەم هاوپەیمانییە مافی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی هەیە.
هاوپەیمانی عەزم ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند کە لە هاوپەیمانییەکی نوێدا 34 کورسیی کۆکردووەرەوە.
ناوبراو وتی کە ئەم هاوپەیمانییەی نوێ لە ڕووی ژمارەی کورسییەوە جیاوازییەکی ئەوتۆی لە گەڵ هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبوسی نییە.
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی عەزم ڕایگەیاند کە ئەگەری پەیوەندی ژمارەیەکی دیکە لە کاندیدە دەرچووەکانی پەرلەمان بەم هاوپەیمانییەوە هەیە./.