بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە لە پەیوەندی تەلەفوونیی مەسعود بارزانی لە گەڵ سەید موقتەدا سەدر، جەخت لە سەر پێویستی بەردەوامبوونی وتووێژ لە پێناو بەرژەوەندییەکانی عێراق و گەلەکەی کراوەتەوە.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە هەر دوو لا ڕێکەوتوون لە سەر چالاککردنەوەی وتووێژی جیدی تایبەت بە هاوپەیمانییەکی داهاتوو بە جۆرێک کە بەرژەوەندییەکانی عێراق و گەلەکەی مسۆگەر بکات کە لە ئێستادا چاوەڕوانی پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانە، بۆ ئەوەی کە شکۆی بگەڕێتەوە و ژیانێکی شیاوی خۆی دابین بکات.
لە چەندین مانگ پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی عێراق، زانیاری لە سەر ڕێکەوتنی سەدر و بارزانی لە سەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەم وڵاتە بڵاو کرایەوە./.