بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانەی وتارێکی لە کۆنفرانسی یەکێتی پەرلەمانیی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە ئیستەنبووڵ، وتی: قودس نەک تەنیا ئامانجی ژمارەیەک لە موسڵمانانی بوێر، بەڵکوو ئامانجی جیهانی ئیسلامە بە گشتی.
ناوبراو ڕەخنەی لە پێکهێنانی ڕژێمی تەزویری زایۆنیستی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین گرت و وتی: وەرگرتنی تێچووی کوشتنی جولەکەکانی ئەورووپا لە شەڕی دووەمی جیهانی لە فەڵەستینییەکان، بێ ویژدانی و نادادپەروەرییە.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئێمە هەڵوێستی خۆمان لە سەر دۆخی قودسی ڕۆژهەڵات و ڕێزگرتن لە مزگەوتی ئەقسا دووپات دەکەینەوە.
ڕاشیگەیاند کە تەنیا ڕێگای دابینکردنی سەقامگیری و ئاشتیی بەردەوام، ڕاگەیاندنی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین لە چوارچێوەی سنورەکانی 1967 و بە پایتەختی قودسە./.