بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستی ئەردەن ڕایگەیاند کە تا ئێستا دوو حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لەم وڵاتەدا تۆمار کراوە.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی تەندرووستی ئەردەندا هاتووە کە یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ئۆمیکرۆن، کەسێکە کە لە سەردانی ئەفریقای باشور گەڕاوەتەوە و لە ئێستادا لە یەکێک لە هوتێلەکانی شاری ئەمان کەرەنتین کراوە.
لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە توشبووی دووەم کەسێکە کە سەردانی دەرەوەی نەکردووە و لە ئێستادا وێڕای کەرەنتینکردنی، لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە تا هۆکار و چۆنیەتی توشبوونەکەی ڕوون بکرێتەوە./.