بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لۆئیس مانۆیل گارسیا سەرۆکی دەزگای پاراستنی شارستانیی ویلایەتی چیاپاس لە مەکزیک، وتی: ڕووداوەکە بە هۆی هەڵگەڕانی بارهەڵگرێک لە شاری توولاز گۆتر لە ویلایەتی چیاپاس بووە.
ناوبراو وتی کە لە نێو کوژراوەکاندا پیاو و ژن و منداڵ هەیە.
سەرۆک کۆماری مەکزیک ڕووداوەکەی وەک کارەساتێک ناو بردووە.
ڕووداوەکە بە دەیان برینداریشی هەبووە کە ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
ئەو کۆچبەرانەی کە لە هەژاری و توندووتیژی لە ئەمریکای ناوەڕاست هەڵدین، هەوڵ دەدەن لە ڕێگای مەکزیکەوە بگەنە ئەمریکا و زیاتر لە ڕێگای بارهەڵگرەکانەوە بە قاچاخی ئەو ڕێگایە دەبڕن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکای داوای لە کۆچبەران کردووە کە وڵاتانی خۆیان بۆ گەیشتن بە ئەمریکا بە جێ نەهێڵن./.