بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان بە سەردانێک گەیشتە قاهیرە و بڕیارە لە گەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆمار و مستەفا مەدبولی سەرۆک وەزیرانی میسر کۆببێتەوە.
هەروەها میقاتی لە گەڵ ئەحمەد ئەبولغەیس سەرۆکی کۆمکاری عەرەبیش کۆدەبێتەوە.
سەردانەکەی میقاتی لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی لوبنان و وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس بە هۆی لێدوانێکی جۆرج قەرداحی وەزیرانی پێشووی ڕاگەیاندنی ئەم وڵاتە ئاڵۆز بووە./.