بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە، کۆتایی ئەرکی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکای لە خاکی ئەم وڵاتەدا ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی: ئەمڕۆ گەڕی کۆتایی وتووێژ لە گەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو تا بە فەرمی کۆتایی هاتنی ئەرک و ڕاسپاردەی ئەم هاوپەیمانییە و کشانەوەیان لە عێراق ڕابگەێنین.
ئەعرەجی وتی: لێرە بە دوا پەیوەندییەکان لە گەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان لە چوارچێوەی ڕاوێژکاری و مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی عێراق دەبێت.
بەغدا و واشنتن پێشتر لە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا تا کۆتایی ئەمساڵ گەیشتنە ڕێکەوتن و ڕایانگەیاند کە ژمارەیەک لە هێزەکان لە چوارچێوەی ڕاوێژکاری و مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی عێراقدا دەمێننەوە کە ئەڵبەت ئاماژە بە ژمارەی ئەو هێزانەش نەدراوە./.