بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەریا سەردار، کە وەرزشکارێکی دیاری شاری خانەقینە و لە بەشی زۆری پاڵەوانێتییەکانی عێراق و کوردستان دەبیندرێ ، لە ماوەی رابردوو بەشداری خولێکی نێودەوڵەتی NTOی کردو بڕوانامەی سەرکەوتنی فۆتۆ فنشی پێبەخشرا.
سەرکەوتنەکەی دەریا وای کرد لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی عەرەب بۆ تازەپێگەیشتووان بەشدار بێت و لەوێش سەرکەوتووانە ئەرکی بەرێوەبردنی یارییەکانی لە ئەستۆ .
لە پای ئەو ئەرکەشی یەکێتیی گۆرەپان و مەیدانی عەرەب خەڵاتی بەشداریکردنی بەخشییە دەریا سەردار .