بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەلام جەزایری لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی خۆڕاگری عەسائیبی ئەهلی حەق، ڕۆژی پێنج شەممە 9 ی کانوونی یەکەمی 2021، ئاشکرای کرد کە ئەمریکا گەورەترین بنکەی هەواڵگری خۆیی لە بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق کردووەتەوە.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: گرووپەکانی خۆڕاگری هێزی ڕوبەڕوبونەوەی ئەمریکایان هەیە و ئەمەش بە کردەوە سەلمێندراوە، کاتێک کە ژمارەی هێزەکانی ئەمریکاش لە عێراق 150 هەزار کەس دەبوو، بەردەوام لە لایەن گرووپەکانی خۆڕاگرییەوە دەکرایە ئامانج.
جەزایری وتی: شەرمەزارییە کە حکومەتی عێراق ئاگای لە ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا، جۆری چەک و ڕاسپاردەی ئەوان نییە.
ئەو سەرکردەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی: ئەمریکا بەم دواییانە گەورەترین بنکەی هەواڵگریی لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کردووەتەوە کە پیشاندەری پیلانگێڕییەکانی ئەوانە بۆ داهاتووی عێراق./.