بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە قەتەر و لە لایەن شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری ئەم وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.
ئەمە یەکەم سەردانی جێنشینی سعوودیە بۆ قەتەرە، بە تایبەت لە پاش ئاڵۆزییە دیپلۆماسییەکانی سعوودیە و سێ وڵاتی دیکەی عەرەبی لە گەڵ قەتەر.
وەزیری دارایی قەتەر ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی هیوادارە پەرە بە پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان لە گەڵ سعوودیە بدات./.