بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی لەو کۆبوونەوەدا وتی: خوێنی عێراقییەکان بۆ ئێمە بایەخێکی زۆری هەیە و هیچ جیاوازییەکی نەتەوەیی و مەزهەبی لەم بوارەدا نییە و بەهێزترین پەیامیش بە تیرۆریستان دەدەین کە ناتوانن یاری بە ئاسایشی عێراقەوە بکەن.
ناوبراو وتی: وەک چۆن کە سەرکردەی تیرۆریستانمان یەک لە دوای یەک لە ناو برد و شانەکانی ئەوانمان لە ناوچە جیاجیاکان کردە ئامانج، لێرە بە دواش لە هەر ناوچەیەکی عێراق چاودێریی ئەوان دەکەین.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: داعش بوونی هەیە و هەوڵی ترس و تۆقاندنی خەڵک دەدات، تیرۆریستان دەیانەوێت حکومەت لە ئەرکە ڕاستەقینەکەی بەلاڕێدا ببەن و بە ڕووداوەکانی دیکەوە سەرقاڵی بکەن.
وتیشی کە کوشتنی گەنجانی عێراقی گەورەترین خیانەتە./.