بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسی بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان ڕایگەیاند کە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان پاسێکی هەڵگری خوێندکاران و بارهەڵگرێک لە ناحیەی ماهیدەشت 2 کوژراو و 16 برینداری لێکەوتووەتەوە کە دۆخی تەندرووستی 2 لە بریندارەکان ناجێگیرە.
ئەکبەر ئازادی ڕایگەیاندووە کە ڕووداوەکەی ڕۆژی چوارشەممە 8 ی کانوونی یەکەمی 2021 لە سەر ڕێگای گوندی دەوڵەت ئاوا بۆ ماهیدەشت لە نزیک سێ ڕێیانی نەجەف عەلی خانی قەزای ناوەندی کرماشان بووە.
پاسەکەش 18 خوێندکاری قۆناغی ناوەندیی تێدا بووە کە 2 کەس لەوان کوژراون و 16 ی دیکەش بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون./.