بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ویلیام بێرنز سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ناسراو بە سی ئای ئەی لە وتووێژی لە گەڵ ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگەیاند کە کارکردنی پێشووی وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە ڕووسیا بووەتە هۆکار سپیبوونی بەشێکی زۆری قژی.
ناوبراو هەروەها وتی کە بەشێکی دیکەی قژە سپییەکەم پەیوەندی بە دانوستانەکانی ساڵی 2013 لە نێوان ئێران و شەش وڵاتی دیکە لە سەر دۆسیەی ناوەکی ئەم وڵاتە هەیە، بە تایبەت دانوستانە نهێنییەکەی ساڵی 2013.
وتیشی کە هێشتا ناتوانین باس لەوە بکەین ئایا ئامانجی ئێران لە دۆسیەی ناوەکی گەیشتنە بە چەکی تایبەت و ئەوەمان بۆ ڕوون نەبووەتەوە.
سەرۆکی سی ئای ئەی وتی کە ئێرانییەکان دانوستانەکانی ڤیەننا بە جیدی نازانن و لە داهاتوودا ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە./.