بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەمیم بن حەمەد ئالی سانی، میری قەتەر، پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022 ی بە بڕی 56 ملیار و 120 ملیۆن دۆلار پەسەند کرد.
بودجەی ساڵی 2022 ی قەتەر بەراورد بە ساڵی 2021 لە سەدا 4.9 زیادی کردووە.
عەلی بن ئەحمەد کەواری وەزیری دارایی قەتەر ڕایگەیاند کە خەمڵاندنی داهاتی گشتی لە ساڵی 2022 پیشان دەدات کە ڕێژەکەی دەگاتە 53 ملیار و 850 ملیۆن دۆلار کە بەراورد بە ساڵی 2021 لە سەدا 22.4 زیاد دەکات.
ناوبراو وتی کە داڕشتنی بودجەی ساڵی 2022 ی قەتەر بە پێی نەوتی 55 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک بووە.
کەواری وتی کە کورتهێنانی بودجەی ساڵی 2022 ی قەتەر 2 ملیار و 280 ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە و بە چەندین ڕێوشوێنی پێویست هەوڵی قەرەبووکردنەوەی دەدرێت./.