بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان بڕیاری کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەم وڵاتەی لە کابوڵی پایتەخت دەرکرد.
محەممەد فەهیم ڕەحیمی بەڕێوەبەری مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەفغانستان هەواڵی کردنەوەی مۆزەخانەکەی ڕاگەیاند و وتی کە تاڵیبان هەوڵی گەڕانەوەی ئاسەوارە دزراوەکان بۆ ئەم شوێنە دەدات.
ناوبراو وتی کە بەشێک لە ئاسەوارەکان براونەتە دەرەوەی ئەفغانستان و بۆ گەڕانەوەیان ڕاوێژ و بەدواداچوون لە گەڵ باڵیۆزخانەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەکرێت.
دەوترێت کە تا ئێستا 15 هەزار ئاسەوار لە بەریتانیا، ئەمریکا، نەرویج و دانیمارک بۆ ئەفغانستان گەڕێندراوەتەوە بەڵام هێشتا بەشێکی زۆری ئاسەوارە دزراوەکان لە وڵاتانی دەرەوە ماوەتەوە.
تاڵیبان بە پێچەوانەی ڕابردوو، ڕایگەیاندووە کە هەوڵی پاراستنی ئاسەوارە نیشتمانی و مێژووییەکانی ئەفغانستان دەدات./.