بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەزیز مەیاحی لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری، تێڕوانینی هاوپەیمانییەکەی لە سەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی کە هاوپەیمانی فەتح لە چاوەڕوانی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەمێنێتەوە.
مەیاحی وتی کە هاوپەیمانی فەتح ناچێتە هیچ دانوستانێکی پێکهێنانی حکومەتەوە لە بەر ئەوەی دڵنیایی تەواوی لە سەر دەستکاریکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەیە و لە ئێستادا چاوەڕوانی ئەوە دەکات دادگای فیدراڵی مافی خەڵکی عێراق بگەڕێنێتەوە./.