بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ند پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی کە واشنتن پاڵپشتی لە هەر هەوڵێکی دیپلۆماسی دەکات کە ئەنجامەکەی دابەزینی ئاستی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بێت.
ناوبراو وتی کە ئێمە بڕوامان بە دیپلۆماسی هەیە، بڕوامان بە وتووێژ هەیە، بە دیپلۆماسی و وتووێژێک کە ئەنجامەکەی دابەزینی ئاڵۆزییەکان بێت.
شێخ تەحنون بن زاید ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیمارات ڕۆژی دووشەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران./.