بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند کە ناوی 8 کەس و 4 دامەزراوەی ئێرانی خراوەتە ڕیزی سزا و گەمارۆکانی سەر ئەم وڵاتەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە پڕوپاگەندەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ئەو کەس و دامەزراوانە بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ سزا دراون.
ناوی ئەو 4 دامەزراوەی ئێران بریتین لە: یەکەی تایبەتی دژە تیرۆری هێزی ئینتیزامی ئێران ناسراو بە نوپۆ، گرتووخانەی ناوەندیی ئەسفەهان، هێزی تایبەتی ئینتیزامی ئێران و گرتووخانەی زاهیدان.
لە نێو ئەو 8 کەسەشدا کە خراونەتە ڕیزی سزا و گەمارۆکانی ئەمریکاوە، ناوی هەر یەک لە لیوا موسا ئەعزەمی فەرماندەی هێزی تایبەتی ئینتیزامی و عەمید موحسین ئیبراهیمی فەرماندەی یەکەی تایبەتی نوپۆ دەبینرێت./.