بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕیارە شاندی دانوستانکاری ئێران و وڵاتانی 1+4 ڕۆژی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە لە ڤیەننا کۆببنەوە.
عەلی باقری دانوستانکاری باڵای ئێران و ئەنریکە مورا ڕێکخەری لێژنە هاوبەشەکەی ڕێکەوتنی ناوەکی، ڕۆژی دووشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە سەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی لە رۆژی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە ڕێکەوتوون.
دوایین کۆبوونەوەی لێژنە هاوبەشەکەی ڕێکەوتنی ناوەکی، هەینی ڕابردوو بە سەرۆکایەتی ئەنریکە مورا جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و عەلی باقری سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران لە هوتێل کوبورگی شاری ڤیەننا بەڕێوەچوو./.