بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕادیۆ RTL ی فەرەنسا ڕایگەیاند کە یەکێک لە ئەنجامدەرانی تیرۆری جەمال خاشقچی دەستبەسەر کراوە، ئەویش لە کاتێکدا کە لە فڕۆکەخانەی پاریسەوە ویستی گەڕانەوەی بۆ سعوودیە هەبووە.
ئەو کەسەش ناوی خالید عەتیبی و ئەندامی هێزی پاسەوانی لە دیوانی پاشایەتی سعوودیە بووە و هەروەها یەک لەو 17 کەسەیە کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەو تۆمەتەش ناوی خستووەتە ڕیزی سزاکانەوە.
خاشقچی لە 2 ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2018 بە شێوازێکی دڕندانە لە کۆنسووڵخانەی سعوودیە لە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا تیرۆر کرا و تەرمەکەشی بە پارچە پارچەیی لە بینای کۆنسووڵخانەی ئەو وڵاتە برایە دەرەوە./.