بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە سیاسییەکانی شێعە، سێ سیناریۆی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی ئاشکرا کرد.
محەممەد سەیهود لە سەرکردەکانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: چەندین سیناریۆ لە بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێدا هەیە: سیناریۆی یەکەم، هاوپەیمانی ڕەوتی سەدر و لایەنەکانی کورد و سوننە و پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینەی پەرلەمانی کە ڕەنگە ئەم سیناریۆیە سەر نەگرێت لە بەر ئەوەی کە لایەنە سەرەکییەکانی کورد و سوننە بە ڕاشکاوانە ڕایانگەیاندووە لە گەڵ لایەنێکی جیای شێعە هاوپەیمانی ناکەن.
ناوبراو وتی: دووەم سیناریۆ، هاوپەیمانی لایەنەکانی کورد و سوننە لە گەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی شێعە کە ئەمەش ئەستەمە.
سەیهود لە شرۆڤەی سێهەم سیناریۆش وتی: ڕێکەوتنی چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر لە سەر پێکهێنانی حکومەتێکی هاوبەشی زۆرینەی سیاسی بە بەشداری کورد و سوننە و ئەمەش لەم دۆخە سیاسییەی عێراق ڕەنگە باشترین بژاردە بێت./.