بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە لە نزیک نەخۆشخانەیەکی شاری بەسرە تەقینەوەیەک ڕوویداوە و بەو هۆیەوە لانیکەم 15 کەس کوژراون و برینداربوون.
تەقینەوەکە لە نزیک نەخۆشخانەی کۆماریی شاری بەسرە و لە ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە بووە.
کەناڵی الفرات نیوز قوربانییەکانی ڕووداوەکەی بە 15 کوژراو و بریندار ناو بردووە بەڵام کەناڵی الجزیرە ڕایگەیاندووە کە تەقینەوەکەی بەسرە 7 کوژراو و دەیان برینداری لێکەوتووەتەوە.
ئاژانسی فەرمی عێراقیش لە سەر زاری ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە ڕایگەیاندووە کە لەو تەقینەوەدا 4 کەس کوژراون و 4 ی دیکەش بریندار بوون./.