بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ تەحنون بن زاید ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیمارات کە سەردانی تارانی کردووە، ئەمڕۆ لە گەڵ عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کۆبووە.
پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئیمارات و وتووێژ لە سەر دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لە ڕیزی ئامانجەکانی سەردانەکەی تەحنون بۆ تاران بووە./.