بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا لە شەوی ڕابردوو گەیشتە تاران و ئەمڕۆ دووشەممە لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
ئەمەش سێهەم کۆبوونەوەی فەیسەڵ مێقداد و ئەمیر عەبدوڵڵاهیانە لە پێگەی وەزیری دەرەوەدا و وەزیری دەرەوەی ئێرانیش تا ئێستا دوو جار سەردانی سوریای کردووە.
هەروەها فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا دووەم جارە وەک وەزیری دەرەوە سەردانی تارانی کردووە، سەردانەکەی ئێستاشی بە یەکەم سەردان لە خولی سەرۆکایەتی ئیراهیم ڕەئیسی لە ئێران دادەنرێت./.