بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تورکیا ڕایگەیاند کە عێراق پێنجەم هاوردەکاری گەورەی قاوەی ئەم وڵاتەیە.
ناوەندی ئاماری تورکیا ڕایگەیاند کە هەناردەی قاوە لەم وڵاتەوە لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوو گەیشتووەتە 65 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار.
بە پێی ئەوەی کە لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە، ئەم ڕێژەیە لە هەناردە لە ساڵی 2021 و بەراورد بە ساڵی 2016، دوو هێندە زیادی کردووە.
ڕاگەێندراوەکە باسی ئەوەشیکردووە کە هەناردەی قاوەی تورک لە دە مانگی ساڵی 2021 گەیشتووەتە 18 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار و لە ساڵی 2020 کۆی گشتی هەناردەی قاوەی تورکیا 20 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار بووە.
تورکیا قاوە هەناردەی 140 وڵاتی جیهان دەکات.
گرنگترین ئامانجەکانی هەناردەی قاوەی تورکیا، لە ساڵی 2016 تا 2019، سعوودیە، کۆماری قوبرسی باکور، هۆڵەندا، ئەمریکا و عێراق بووە./.