بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران، وتی: هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بێ وەڵام نامێنێتەوە، ئێمە بە شێوازی جۆربەجۆر سەرقاڵی وەڵامدانەوەین.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی پاڵپشتی لە گرووپە چەکدارە تیرۆریستییەکان لە سوریا دەکات و ئەمڕۆش درێژە بە هەمان ڕێگا دەدات، کاتێک ڕژێمی زایۆنیستی دەسکەوتی سەرکەوتنی سوریا و هاوپەیمانەکانی وەک ڕووسیا و ئێرانی لە شەڕی دژ بە تیرۆریستان بینی، پەنای بۆ هێرشی ڕاستەوخۆ هێناوە.
مێقداد وتی: دڵنیایی دەدەین کە سوریا بە شێوازی جۆربەجۆر سەرقاڵی وەڵامدانەوەی هێرشەکانە، بە تایبەت لە هەوڵەکانی بۆ لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆریستانی پەروەردەکراوی ڕژێمی زایۆنیستی.
وەزیری دەرەوەی سوریا وتی کە توانای وەڵامدانەوەی هێرشەکانمان هەیە و دەبێت ڕژێمی زایۆنیستی و لایەنگرانی بزانن کە ئەم بابەتە هیچ کات لەبیر ناکرێت و وەڵامی دەدرێتەوە./.