بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوسەر لەم کتێبەدا پێی وایە بۆ ئەوەی شتێکی نوێ بەرهەم بهێنیت دەبێت شتە کۆنەکان تێک بدەیت، کەپێی وایە ئەم بۆچونە بۆ دروستکردنی عێراقێکی نوێش ڕاستە.
نوسەر دەڵێت: بۆ ئەوەی عێراقێکی نوێ بنیاد بنرێت دەبێت هەردوو عێراقە کۆنەکە لە فۆرمی یەکەم “عێراقی نێوان دوو ڕووبارەکە” و فۆرمی دووەم “عێراقی ١٩٢١” تێکبدرێت و شتێکی نوێی لێدروست بکرێت.
نوسەر دەنوسێت: ئەم خەمڵاندنە مێژووییە بۆ عێراق بابەتەکانی “بیری مەزهەبی و مێنتاڵێتی خێڵ و شەڕە ئەتنییەکان و دەسەڵات و زۆرپرسی دیکەش دەگرێتەوە
نوسەر لەم کتێبەدا هەوڵی داوە بابەتەکان لە هەشت بەشی کورت و پوختدا بخاتە ڕوو لەوانە
٭بەشی یەکەم – عیراق لەناو مێژوودا یان مێژوو وەک خائینێک؟
٭بەشی دووەم- خاوەندارێتی عیراق
٭بەشی سێیەم-کورد لەئاوێنەی مێژووی عیراقدا
٭بەشی چوارەم-هەڵبژاردن لە عیراق
٭بەشی پێنجەم-عیراق و پێکدادانی ناوخۆی
٭بەشی شەشەم-عێراق و تایپەکانی تیرۆر
٭بەشی حەوتەم-عیراق و گۆڕانکاری
٭بەشی هەشتەم-سێیەم عیراق و سێیەم مێژوو