بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەگەرچی ئەو بەرپرسەی فەرەنسا ڕایگەیاندووە کە دەسەڵاتدارانی سعوودیە ڕەزامەندییان لە سەر گەڕانەوەی باڵیۆزی ئەم وڵاتە بۆ لوبنان دەربڕیوە، بەڵام دیار نییە کە ئەو بڕیارە جێبەجێ دەکرێت یان نە.
ئەو بەرپرسە ڕایگەیاندووە کە ڕیاز پێشتر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ لوبنان بە سەردانی بەرپرسی وڵاتێکی ڕۆژئاوا مەرجدار کردبوو.
ڕاشیگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە نزیکبوونەوە لە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی، جموجوڵەکانی زیاتر کردووە تا بە سەرکەوتن بگات./.