بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی کە سەرۆکایەتی شاندی دانوستانکاری ئەم وڵاتە لە ڤیەننا دەکات، لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ ئاژانسی ئانسای ئیتالیا، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە داواکارییەکانی سەبارەت بە چالاککردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکیی ساڵی 2015 و هەڵگرتنی سەرجەم گەمارۆکان پاشەکشە ناکات.
ناوبراو وتی: بە پێی ئەوەی کە ئەمریکا لە ساڵی 2018 لە ڕێکەوتنی ناوەکی کشاوەتەوە، دەبێت واشنتن یەکەم هەنگاویش هەڵبگرێت.
باقری وتی: ئەو پێشنیارانەی کە لە لایەن ئێرانەوە دراونەتە کۆمەڵەی وڵاتانی 1+4، دەتوانێت بنەمایەک بۆ دانوستان بێت.
وتیشی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بڕوای بە دانوستان هەیە و لە سەر ئەگەری ڕێکەوتنیش گەشبینە، سەرەڕای ئەو هەوڵە تێکدەرانەی هەندێک لە واژۆکەرانی ڕێکەوتنی ناوەکی و بەردەوامی پێشێلکردنی بەڵێنەکانیان، کە وامان لێدەکات گەشبین نەبین./.