بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا ئاکرەیی وتی: ئەو کەسەی بیەوێت بۆ هەر مەبەستێک لە ڕێی زەوییەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکات پێویستە ڤێزەی لێبدات و هەر دوو ژەمی ڤاکسێنی کۆرۆنای بۆ کرابێت و پشکنینی کۆرۆناشی هەبێت، ئەو کاتە ڕێگەی پێ دەدرێت سەردانی ئێران بکات، بە پێچەوانەی ئەمەوە ڕێگری لە سەردانەکەی دەکرێت.
ناوبراو وتی: ئەوەشی لە ڕێگای ئاسمانییەوە سەردان بکات تەنیا ڤێزەی پێویست نییە و دەبێت سەرجەم ڕێکارەکانی دیکە بگرێتەبەر.
بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێران وتی: لە ئێستادا هەرێمی کوردستانیش هەمان ڕێکار دەگرێتەبەر بۆ هاتنی هەر کەسێک لە ئێرانەوە، بەڵام بۆ هەندێک حاڵەت ڕێگەپێدراوە سەردان بکرێت، ئەویش ئەگەر نەخۆشیی کوشندە یان درێژخایەنی هەبێت و نەتوانێت ڤاکسێن لێبدات، ئێمە نووسراوی بۆ دەکەین و ڕێگەی پێ دەدرێت سەردانی وڵاتی ئێران بکات./.