بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی وەتەن ی سوریا ڕایگەیاند کە فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە سەر بانگهێشتی فەرمی، ئەمڕۆ یەک شەممە بە یاوەری شاندێک دەگاتە تاران.
وەتەن ڕایگەیاندووە کە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی سوریا دوو ڕۆژە دەبێت و بەشار جەعفەری جێگری وەزیری دەرەوە و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی وڵاتەکەیی لە گەڵ دەبێت.
ئەمەش دووەم سەردانی فەیسەڵ مێقدادە بۆ ئێران لە پاش وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی سوریا./.