بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد عەبدولحوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی کە لە ئەگەری پاشەکشەنەکردنی هێزەکانی ئەمریکا تا کۆتایی ساڵی 2021، چەکی خۆڕاگری ئامادەیە وەڵامی بداتەوە.
ناوبراو سەبارەت بە دەنگۆی باسکردنی داماڵینی چەکی خۆڕاگری لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی ڕەوتی سەدر و لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شێعە، وتی کە دوورە لە ڕاستییەوە و ئەم دۆسیەیە لەو کۆبوونەوەدا باس نەکراوە.
ئەحمەد عەبدولحوسێن وتی: لە ئەگەری پاشەکشەنەکردنی هێزەکانی ئەمریکا تا 31 ی کانوونی یەکەمی 2021، چەکی خۆڕاگری ئامادەی وەڵامدانەوە دەبێت، چەکی خۆڕاگری تا مانەوەی دوایین سەربازی ئەمریکا لە سەر خاکی عێراق دەمێنێتەوە و لە کۆبوونەوەکەی سەدر و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی دیکەی شێعە جەخت لە سەر پێویستی کشانەوەی هێزە بیانییەکان بە تایبەت هێزەکانی ئەمریکا و پاراستنی سەروەری عێراق کراوەتەوە./.