بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوو چەکداری نەناسراو شەوی شەممە لە سەر ماتۆڕسکیلێک، عەباس کازم عەبدولواحید خزعەلی ئەفسەری هەواڵگری شاری حور یان لە پارێزگای کەربەلا تیرۆر کرد.
ئەو ئەفسەرە هەواڵگرییە لە بەشی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریزم لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق چالاکیی دەکرد.
ناوبراو لە سەر و سنگەوە کرایە ئامانجی چەند گولەیەک و دەستبەجێ گیانی لە دەستدا./.