بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی ماڵپەڕی سەبا، بەڵگە فیلمی «تارە قەدەغەکان» لە دەرهێنانی حەسەن نووری و ئامادەکاری ئەفسانە سالاری لە یەکەمین نمایشی خۆی لە بەریتانیادا دوو خەڵاتی سەرەکی فێستیڤاڵی«باکووری ڕۆژهەڵاتی لەندەن»ی بە دەست هێنا.
بەڵگە فیلمی «تارە قەدەغەکان» لەم فێستیڤاڵەدا دوو خەڵاتی باشترین فیلمی درێژی فێستیڤاڵ و باشترین بەڵگە فیلمی درێژی بە دەست هێنا.
ئەم بەڵگە فیلمە کە دەرهێنەرەکەی، حەسەن نووری فیلمسازی بە ڕەچەڵەک ئەفغانی دانیشتووی ئێرانە پاش ئامادە بوونی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی «سینەما حەقیقەت» یەکەمین نمایشی نێودەوڵەتی خۆی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەڵگە فیلمی«ئامێستێردام»دا ڕێک خست.