بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێستیڤاڵی فیلمی«مەدیتەرانەیی کەن»ی فەرەنسا پێشوازی لە دوو کورتە فیلمی ئێرانی کرد.
کورتە فیلمی «چروک» دەرهێنانی بێهراد عیزەتی و «پژمردن»دەرهێنانی مەریەم چەکوفی بە نوێنەرایەتی ئێران لە بەشی پێشبڕکێی کورتە فیلم دا بەشدار بوون.
ئەم فێستیڤاڵە بە ئامانجی لایەنگری لە فیلمسازە سەربەخۆکان و بەرهەمە داهێنەرانەکان بەڕێوە دەچێت تا هەلێک بۆ فیلمسازە سەربەخۆکان بڕەخسێنێت بەرهەمەکانیان بە بێ کێشەی بازرگانی نمایش بکەن.
«کاتی پشوو» دەرهێنانی نەوید نیکخواە ئازاد سپاسنامەی تایبەتی وەڤدی ناوبژیوانانی یازدەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی «سارێنۆ»ی ئیتالیای وەرگرت. هەر وەها لە 2و3ی دێسەمبەر لە سێهەمین فێستیڤاڵی «pride time» لە دوورگەکانی کەناری ئامادە دەبێت.