بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەلی حەوسی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن لە کاردانەوەی بەرامبەر بە سەردانەکەی ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا و واژۆکردنی گرێبەستی فرۆشتنی 80 فڕۆکەی شەڕکەری ڕافائیل لە نێوان ئەم دوو وڵاتە، ڕایگەیاند کە سیاسەتەکانی فەرەنسا دەبێتە هۆی بەردەوامی شەڕی یەمەن و هاندانی هاوپەیمانی سعوودیە بۆ درێژەدان بە تاوانەکانیان.
ناوبراو وتی: داواکەی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە وڵاتانی ئەورووپی بۆ فرۆشتنی چەک بە هاوپەیمانی سعوودیە کە خۆیشی هاوبەشی ئەوانە، تەنیا دەبێتە هۆی درێژەدان بەم تاوانانە لە دژی خەڵکی یەمەن و بەردەوامی شەڕەکە.
حوسی بڕیارەکەی فەرەنسا و وڵاتانی ئەورووپیی بۆ فرۆشتنی چەک بە سعوودیە و هاوپەیمانەکانی بە توندی ئیدانە کرد./.